نەشتەرگەری ئاوی سپی
نەشتەرگەری ئاوی سپی بە یەکێک لە نەشتەرگەرییە هەرە باوەکانی چاو دادەنرێت. هۆکاری توشبوون بە ئاوی سپی زۆرن؛ باوترینیان ئاوی سپی بە هۆی تەمەنەوەیە. هۆکارەکانی دیکە بریتین لە زەبری دەرەکی، شەکرەی چاو، هەستیاری (حەساسیە) و بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بە تایبەتی ستیرۆید کە لەوانەیە ببنە هۆی ئاوی سپی لە تەمەنێکی زوو.