وەرە چاوەکانت بپشکنە!
زۆر جار هەست بە گرفتێک دەکەین لە لەشماندا و ماوەیەک چاوەڕێ دەکەین بزانین حاڵەتەکە بەرەو کوێ دەڕوات یان بزانین بۆ خۆی چاک نابێتەوە. بەڵام چاوەکان سەرچاوەی دیدەمانن و هی ئەوە نین هیچ گرفتێکیان بە هەند هەڵنەگرین. ئەگەر دیتنت وەک جاران نییە یاخود ئازار و ناڕەحەتییەک لە چاوەکانت پەیدا بوون، ئەگەر پێویستیت بە راوێژکاری پزیشکێکی پسپۆڕی چاوە سەبارەت بە نەخۆشییەکی چاوەکانت، ئەگەر هەست دەکەیت پێویستت بە چاویلکەیە، ئەگەر حەزت لێیە چاویلکەکەت فڕێ بدەیت، ئەگەر نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە و دەتەوێت بزانیت کاریگەری لەسەر چاوەکانت هەیە یان نا، یان بۆ هەر بابەتێکی پزیشکی چاو پێویستیت بە راوێژی پسپۆڕە، ئەوا دوودڵ مەبە لە سەردانێکی سەنتەرەکەمان. پزیشکانمان هەوڵ دەدەن بەوپەڕی بایەخەوە گوێت لێ بگرن و باشترین ئامۆژگاری، رێنموونی و چارەسەرت بۆ دەستنیشان بکەن و ئەگەر پێویستی کرد، بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری نەشتەرگەری و لەیزەری چاوت پێشکەش بکەن. وەرە و لای ئێمە چاوەکانت بپشکنە!