الزیارة الاولی
ه به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دوای سێ ساڵ خۆشحاڵم ڕایبگه‌یه‌نم كه له به‌رژوه‌ندیی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌نگاوێكی زۆر باشمان بڕیوه به ئاراسته‌ی كۆتاییهێنان به پاشه‌كه‌وتی مووچه. ئه‌مه هه‌مووی نییه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگه و ده‌توانم بڵێم دوای ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ئێستا پڕۆژه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستانه، ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی به ته‌واوه‌تی بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌هێڵین. به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابوورى و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه له‌گه‌ڵ من لێره‌ن، ورده‌كاریی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆتان بۆ باس ده‌كه‌ن. وه‌ك باسم كرد هه‌نگاوی باشمان ناوه و زۆر نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌و چاكسازییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی نامێنێت".