د. عمر عثمان عبداللە پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو و تۆڕەی چاو بڕوانامەی هاوڕێیانی کۆلێژی شاهانەی گلاسکۆ بەدەستدێنێت
2025-02-23 18:29:01
د. عمر عثمان عبداللە پزیشکی پسپۆڕی چاو و تۆڕەی چاو بڕوانامەی هاوڕێیەتی کۆلێژی شاهانەی پزیشک و نەشتەرگەرانی گلاسکۆی پێ بەخشرا لە نەخۆشیەکانی چاو. ئەم بڕوانامە باڵایە دەبەخشرێتە ئەو پسپۆڕانەی کەوا زانیاری، چاپوکی و بەشداری بەرچاو پێشکەش دەکەن لە بواری خزمەتگوزاری نەخۆشیەکانی چاودا.
ئەم بەدیهێنانەی د. عمر دەرخەری هەوڵی بەردەوامیەتی بۆ دابینکردنی باشترین ئاستی زانستی لە خزمەتەکانیدا بۆ نەخۆشەکانی. پابەندی ئەم پزیشکە پسپۆڕە بۆ بەڕێکردنی نەخۆشەکانی بە شێوازی زانستی بێگومان خزمەتگوزاریەکانی سەنتەرەکامان، سەنتەری ئیبن سینا بەرەو پێش دەبات؛ گەرەنتی ئەوە دەدات کە نەخۆشەکانمان خزمەتێک دەکرێن کە لەسەر ئاستی وڵاتانە.
بەم بۆنەیەوە کە جێگەی شانازیە، هەموو پزیشکان و کارمەندانی سەنتەری ئیبن سینا لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی کاک د. عمر دەکەین. ئەم بەدەستهێنانە بە نرخە نەک هەر ناوبانگی سەنتەرەکەمان بەهێز دەکات، بەڵکو کاریگەری پۆزەتیڤ دەکاتە سەر کوالێتی خزمەتگوزاریەکانی چاو لە هەموو کوردستان و عیڕاق.