کردنەوەی سەنتەری ئیبن سینا - ئاڤیسێن
2019-07-12 12:28:26
لە ئێستادا سەنتەرەکەمان کراوەیە بە رووی نەشتەرگەری، لەیزەری چاو و پشکنینی تەواوکاری.
بەمزووانە راوێژکاری سەنتەرەکەشمان دەست بەکاردەبێت و هاوڵاتیان راستەوخۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی چاو و خزمەتگوزاری پزیشکی چاو دەتوانن سەردانی سەنتەر بکەن. لە کاتی سەرداندا لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی چاوەوە پێشوازیان لێدەکرێت.
تاکو کردنەوەی سەنتەر نەخۆش ناتوانن راستەوخۆ سەردانی سەنتەر بکەن و پێویستە سەردانی نۆڕینگەی یەکێک لە پزیشکانی چاومان بکەن و ئەگەر پێویستی کرد، ئەوان رەوانەی سەنتەریان دەکەن بە مەبەستی پشکنینن یان لەیزەر و نەشتەگەری.